ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بایدن و ماکرۆن سه‌رمایه‌كانی سڕكراوه‌كانی روسیا بۆ ئۆكرانیا خه‌رج ده‌كه‌ن

دوێنێ یەکشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی، لەسەر بەکارهێنانی قازانجەکان لە سەرمایە سڕکراوەکانی ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا، لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕێککەوتوون.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا دوو سەرۆکەکە تاوتوێی پرسەکەیان کردووە یاخود گەیشتوون بە ڕێککەوتنێک، بایدن وتی ” بەڵێ و بەڵێ.”

وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت و یەکێتی ئەوروپا بیر لە چۆنێتی بەکارهێنانی ئەو قازانجانە دەکەنەوە کە بەهۆی سڕکردنی سەرمایەکانی ڕووسیاوە لە ڕۆژئاوادا دروست بوون بۆ دابینکردنی قەرزێکی گەورەی پێشوەخت بۆ ئۆکرانیا و پاراستنی دارایی ئۆکرانیا بۆ ساڵی 2025.

نزیکەی 260 ملیار یۆرۆی بانکی ناوەندی ڕووسیا لە سەرانسەری جیهاندا سڕکراون، زۆربەی پارە سڕکراوەکان لە ئەوروپادان. ساڵانە ئەو پارەیە 2.5 ملیار بۆ 3.5 ملیار یۆرۆ قازانجی لێ دروست دەبێت کە یەکێتی ئەوروپا دەڵێت لە ڕووی گرێبەستەوە قەرزاری ڕووسیا نیە و لەبەرئەوە ئەو پارەیە بە داهاتێکی بێئاکام دادەنرێت.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە ، شاندێکی هەرێم لە بەغدایە

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید لە یەکەم یاری دوو خاڵی لەدەستدا

sirwan

لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

یاسین