بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەکە و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
کەشی ئەمرۆ یەکشەممە:
ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم کەمتر کاریگەر دەبێت و زیاتر نیمچە هەور دەبێت. کەشناسی هۆشداری دەدات لە ئەگەری بارینی تاوە باران و هەورەبرووسکەی کورتخایەن لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری تا سنووری قەزای کۆیە، هاوکات ئەگەری نمە بارانی کەمیش لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەیە.

خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 – 20 کم/ک) و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، بەڵام لە کاتی چالاکبوونی باکەدا، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە ئارادایە. مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.
کەشی سبەی دووشەممە:
بۆ سبەی دووشەممە، کاریگەری شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و ئاسمان بە گشتی دەبێتە هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە و کاتی جیا جیادا. ئاراستەی با دەگۆڕێت بۆ (گۆڕاو) و خێراییەکەشی لەنێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی هەرێم زیاتر ڕوودەکەنە نزمبوونەوە، بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو:
- هەولێر: ئەمڕۆ 29°C | سبەی 28°C
- سلێمانی: ئەمڕۆ 28°C | سبەی 29°C
- دهۆک: ئەمڕۆ 28°C | سبەی 27°C
- هەڵەبجە: ئەمڕۆ 30°C | سبەی 29°C
- چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 30°C | سبەی 30°C
- گەرمیان: ئەمڕۆ 35°C | سبەی 34°C
- پیرمام: ئەمڕۆ 27°C | سبەی 25°C
- زاخۆ: ئەمڕۆ 29°C | سبەی 28°C
- ئاکرێ: ئەمڕۆ 29°C | سبەی 28°C
- سۆران: ئەمڕۆ 28°C | سبەی 27°C
- حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 20°C | سبەی 19°C