zagros news agency

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە لەحەوتی ئۆکتۆبەرەوە ١٩ هەزار مووشەکییان ئاڕاستەکراوە

 

ئاژانسی تایمز ئۆف ئیسرائیل لەسەرزاری سوپای ئەم وڵاتەوە بڵاویکردەوە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە زیاتر لە ١٩ هەزار مووشەکی جۆراوجۆر ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، بەشی زۆری ئەو مووشەکانەی ئاڕاستەیان کراون سەرچاوەکەی بزوتنەوەی حەماس و کەرتی غەززە بووە. بەشێکی دیکەی مووشەکان لەلایەن گروپی حیزبوڵای لوبنانی، حووسییەکانی یەمەن و گروپە چەکدارەکانی عێراق و سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هاویشتراون.

بە پێی ئەم هەواڵە، زۆرینەی مووشەکەکان پێش گەیشتنیان بەئاسمانی ئیسرائیل تێکشکێندراون.

ئیسرائیل بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکی لە تەکنۆلۆژیایەکی دەستکردی خۆی بە ناوی گومبەزی ئاسنین کەڵک وەردەگرێت.

تەنیا لە کاتی هێرسی ڕێژنه‌ئاسای مووشکان بۆسەر گۆمبەزی ئاسنین بەشێکی کەم لە مووشەکان لەم سیستەمە بەرگرییە تێدەپەڕن و لە ئامانجیان نزیک دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کونسوڵی فەرەنسا: زۆر دڵخۆش و سەرفرازم کە ئەمڕۆ دەرفەتم بۆ ڕەخسا سەردانی دەڤەری بارزان بکەم

یاسین

کانزا دەگمەنەکان؛ ئەو چەکەی چین کە ترامپی ناچار بە گفتوگۆ کرد

سەڵاح

ڕیال مەدرید شەڕی مانەوەی ئەستێرەیەکی دەکات

یاسین