zagros news agency

شێخ شاباز لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیر كرا

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەمممە دەستگیركردنی جادووگەرێكی بەناوی شێخ شاباز راگەیاند كە بەناوی سیحر و جادوو دەستدرێژی كردبووە سەر چەند ئافرەتێك و بە ڤیدیۆش تۆماری كردوون.

ئاسایشی هەولێر هەولێر رایگەیاند: لەلایەن چەند هاووڵاتییەک ئاگادار کراینەوە كە کەسێک ناسراوە بە (شێخ شاباز) لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەژمارێکی داناوە بەناوی (سیحر و جادوو بەگرنتی) و دەستدرێژی نەشیاوی کردۆتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەڤیدیۆیانی تۆمار کردووە.

راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمانەوە، بە داڕشتنی پلانێک توانیمان ناسنامەی (شێخ شاباز) ئاشکرا بکەین کە ناوی (ف، ش، أ)ـە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد.

هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەی داناوە کە بەناوی کاری (سیحر و جادوو) دەستدرێژی کردۆتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەڤیدۆیانی تۆمار کردووە و لەبەرامبەر بلاونەبوونەوەی گرتەڤیدۆکانیان، داوای بڕێکی زۆر پارەی لەو ئافرەتانە کردووە، تۆمەتبارەكە هەروەها لەژێر فشار و هەڕەشەکردندا بڕێکی زۆر پارەی لە چەند ئافرەتێکی دیكەش وەرگرتووە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە تۆمەتبار (ف، ش، أ) پێشینەی تاوانی هەیە و پێشووتر بە تۆمەتی ڕێگریکردن دەستگیر کراوە.

داواشی لە ئافرەتان كرد خۆیان بەدوور بگرن لەمجۆرە کەسانە و نەکەونە پەیوەندیی لەگەل ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی ئەو کاری سیحر و جادوو دەکەن، تاکو نەبنە قوربانی دەستی ئەم جۆرە کەسانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی بۆ زاگرۆس هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دادگای فیدرالی ده‌خاته‌روو

سەڵاح

رێورەسمی کۆتایی ھاتنی خولی حەوتەمی پیادەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک بەرێوەچوو

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین