zagros news agency

جامی یۆرۆ.. ئیتاڵیا لە دوا خولەک کرواتیای ڕاگرت

لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یۆرۆ و لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و کرواتیا بەیەکگەیشتن.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێکرد و هەڵبژاردەکان چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.

 

لە تایمی دووەمدا، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ کرواتیا هەژمارکرد، لە خولەکی 54 لۆکا مۆدریچ لێدانەکەی لەدەستدا، بەڵام تەنیا دوای یەک خولەک هەمان یاریزان تۆڵەی لێدانە سزاکەی کردەوە و گۆڵی یەکەمی لە سودی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد،

یارییەکە نزیکبوو لە کۆتاییهاتن، بەڵام لە کۆتا خولەک و لە خولەکی 98 یاریزان ماتیا زاکانی گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکردەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

 

لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکستی بە ئەلبانیا هێنا، گۆڵەکەش یاریزان فێران تۆرێس لە خولەکی 13دا تۆمارکرد و ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ بە پلەی یەکەمی گرۆپەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی 16.

هەواڵی پەیوەندیدار

حیزبوڵڵا بە هاوکاریی ئێران بە نهێنی خۆی ڕێکدەخاتەوە

یاسین

میسی بەندێکی سەیر لە گرێبەستە نوێیەکەیدا لەگەڵ ئینتەر میامی دادەنێت

یاسین

سەرەڕای بڕیاری دادگا، سەپاندنی باجی ئەمریکا لە 24ـی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یاسین