بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
غیبتەی كاردینالی كەنیسەی كاسۆلیك و پاتریەركی فەخری كەنیسەی كلدان مار لویس ساكۆ
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (لازار ساكۆ)ـمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان و دۆستان و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مسعود بارزانی
30ـی ئابی 2026

