zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند زیاتر لە حەفتا ملیار دینارمان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی .

 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە

بڕی (٧٠،١٣١،٢٥٠،٠٠٠) حەفتا ملیار و سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار دینار، وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤، لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر دابەزی

سەڵاح

به‌په‌له‌..جه‌ماوه‌ری پارتی له‌ نه‌ینه‌وا به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ ئاماده‌ن

سەڵاح

فوئاد حسێن جەختی لە پشتگیریی عێراق بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە

یاسین