zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی: مەسروور بارزانی هەوڵی داوە حكوومەتێك هەبێت بۆ هەموو كوردستان

 

لەماوەی رابردوو چەندین كێشە بۆ كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێم دروست كرا، بەڵام مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەت بەبێ ماندووبوون و وەچان لە بەسەركردنەوەی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكان بەردەوام بووە، دەستی ئاوەدانی كابینەكەی بە هەموو ناوچەكان گەیشتووە و هەرێمی پڕ لە پرۆژە كردووە، لە جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەكەی بەردەوامە و ئامانجی گەیاندنی زیاترین خزمەتگوزارییە بە هاووڵاتییان.

لەوبارەوە خەدیجە مزوری، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەگەر حكوومەتی هەرێم بیەوێ وەڵامدەرەوەی داواكاریی خەڵك بێت، دەبێت خزمەت بكات، خەڵك شایەتی ئەوە دەدەن كە كابینەی نۆ وەڵامدەرەوەی داواكاریی خەڵك بووە و كاری گەورە و گرنگ و خزمەتی هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە، لە هەموو ناوچەیەك بووە و كوردستانی پڕ پڕۆژە كردووە، بەبێ ماندوبوون كارەكانی كردووە هەرچەندە كێشەكانیش هەبوون، بەڵام ئەوانە رێگر نەبوون.

هەروەها خەدیجە مزوری، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە مەسروور بارزانی هەوڵی داوە حكوومەتێك هەبێت بۆ هەموو هەرێمی كوردستان، هەر لە زاخۆ‌وە تا خانەقین و هیچ دەستێكی حزبی و كەسی نەیەتە ناو ئەو حكوومەتەوە، بۆ ئەوەی حكوومەتی خزمەتكردنی خەڵك بێت، سەرۆكی حكوومەت خۆی راستەوخۆ بەشدار بووە لە كەرتەكان و ئەو پڕۆژانەی كە خراونەتە جێبەجێكردن، لە ناو هاووڵاتییان بووە و لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ كار و بەرنامەی حكوومەت كردووە، لە هەمووشی گرنگتر ئەو یاسایەی چاكسازییە كە بەشێكی جێبەجێ كراوە، ئەوە نیشانی دەدات كە نیازی حكوومەت لەگەڵ خزمەتكردن چاكسازیش بووە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: به‌هۆی خۆسه‌پێنیی گرووپه‌ چه‌كــداره‌ نایاساییه‌كان،‌ خوشك وبرا ئێزدیه‌كانمان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانیان

سەڵاح

راوێژكاری بارەگای بارزانی له‌ وەڵامی قەیس خەزعەلی: هێزی پێشمەرگە خۆسه‌پاندنى هیچ لایەنێک قبووڵ ناکات

سەڵاح

په‌یامی پارێزگاری دهۆك بۆ زانلێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ

سەڵاح