zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 539 ملیۆن و 271 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 193 ملیۆن و 535 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 345 ملیۆن و 736 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی رێوڕەسمی ناساندنی كتێبی “یاده‌وه‌ری و رازه‌كانی ژیانم” بەڕێوەچوو

ART

داهاتی “Smile 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

 پاژنەی بەرز؛ نهێنی شکۆ و باڵای ئەستێرەکان لەسەر فەرشی سوور

ART