zagros news agency

کوینتین تارانتینۆ: چیتر کاری دەرهێنانی فیلم ناکەم

دەرهێنەری ئەمریکی، کوینتین تارانتینۆ رایگەیاند، لە داهاتوودا کاری دەرهێنان بۆ دەیەمین فیلمی دەکات و دوای ئەوە لە کاری دەرهێنان دووردەکەوێتەوە.

ئەو دەرهێنەرە رایگەیاند، دەیەوێت منداڵەکانی گەورە بن و بتوانن لە شوێنی وێنەگرتنی دەیەمین فیلمی ئامادە بن، ئەوکات وێنەگرتنی دەیەمین فیلمی دەستپێدەکات.

گوتیشی دەیەوێت کوڕەکەی ببێتە شەش ساڵ، ئەوکات وێنەگرتنی فیلمەکەی دەستپێبکات، ئەمەش دەبێتە یادگارییەک بۆ تەواوی ژیانی.

ئەو دەرهێنەرە بەوە ناسراوە کە کاری دەرهێنان بۆ فیلمی زۆر ناکەت و لە ماوەی دوو دەیەدا تەنیا دوو فیلم بەرهەمدێنێت و فیلمەکانی بەوە ناسراون کە خوێناوین و پڕن لە تووندوتیژی.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆرج کلوونی بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی: ئەو پاڵەوانی من بوو

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

لە هەڵەبجە ئاهەنگی ئۆپەرێت و گۆرانی بۆ منداڵان سازكرا

ART