zagros news agency

بانگەوازێک لە سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بانگەوازێکدا، داوا لە هێزەکانی (٧٠و٨٠)ی پێشمەرگە و گشت بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەیی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، کۆلێژی ئەرکان، فیرقەکانی
(٤،٣٫٢٫١) و لیواكانی پیادە، بنکەکانی مەشقی (سلێمانی -کەرکوک – دهۆک ) دەکەن کە ناوی کاندیدەکانیان بۆ رەوانە بکەن بۆ بەشداریکردن لە خولی ٨٥ی کولێژی ئەرکان لە بەغداد لە ٢٠٢٤/١٢/١ و دوا بەروار بۆ وەرگرتنی ناوی کاندید ٢٠٢٤/٧/١٥ ـە.

تێبینی:- پێویستە پاڵێوراوە ئەو مەرجانەی تێدابێت.

١- بەکالۆریۆسی هەبێت لەزانستی سەربازی.
٢- خولی سەرکردایەتی تەواوکردبێت.
٣- تەمەنی لە ٣٨ ساڵ زیاتر نەبێت.
٤- پلەی سەربازی نقیب یان رائد بێت.
٥- زمانی عەرەبی بزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەیەک لە تەندروستی هەولێرەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت له‌گەڵ وه‌زیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە

یاسین

بڕى باران بارین لە وێستگە جیاجیاکانى هەرێم

سەڵاح