zagros news agency

سووریا پێشوازی لە سەردانی سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆی تورکیا دەکات

بورهانەدین بوڵوت، یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا (جەهەپە) لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، داواکاریی سەردانی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئەم پارتە لەلایەن حکومەتی سووریاوە بە ئەرێنییەوە پێشوازیی لێکراوە وئۆزەل بەم نزیکانە سەردانی دیمەشق دەکات.
بوڵوت گوتی، هۆکاری سەردانەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پیشاندانی نیازپاکییە.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوەیە، ماوەیەکە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا رۆژەڤی سەرەکییە لە تورکیا و دواجار ئۆزگور ئۆزەل رایگەیاندبوو، ئامادەیە نێوەندگیری لە نێوان ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و بەشار ئەسەددا بکات.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغانیش پێش‌ترێ گوتبوو پێدەچێت بەشار ئەسەد بۆ وڵاتەکەی بانگهێشت بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

سەڵاح

عێراق ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی هیندستان کردووە

سەڵاح

زیاتر لە ۱۲ هەزار پێشمەرگە پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە

یاسین