zagros news agency

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێ

 

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ 21ی حوزەیرانی 2026 بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند: “سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، سەردانی دیوانی پەروەردە، بەشی ژمێریاری بکەن.”

ئاماژەی بەوەش داوە، سەردانکردنی بەڕێوەبەران بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگی 5ی ساڵی 2026ی مامۆستایانی گرێبەستە.

لە ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە، کە پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان لە کاتی سەردانیکردنیان، مۆری فەرمیی قوتابخانەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.

بەپێی زانیارییەکان مووچەی مانگانەی 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 18 ملیار و 577 ملیۆن دینارە و مووچەی سێ هەزار و 400 مامۆستای گرێبەستی خوێندنی باڵاش نزیكەی دوو ملیار دینارە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

له سبەیەوه فڕۆکەخانەیەکی عێراق گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوه

یاسین

تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ وەتس ئەپ زیاد دەکرێت

یاسین

لە %80ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە

یاسین