ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەینەوا … گۆڕێکی بەکۆمەڵ له‌ ته‌له‌عفه‌ر دۆزرایه‌وه‌

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە قەزای تەلەعفەر ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دۆزیوەتەوە کە ڕووفاتی ١٤ کەسی لەخۆگرتووە و سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ئەوەی لە ڕێگای ھاوکاری ھاووڵاتییانەوە، زانیاریی لەبارەی بوونی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گەڕەکی سەعد لە قەزای تەلەعفەر بە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتبوو، ھێزێکی ھاوبەش لە فەوجی دوو سەربە لیوای ٧٣ی پیادە و فیرقەی ١٥ و ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان بە ھەڵمەتێکی گەڕان کرد لە شوێنەکەدا و گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزییەوە کە پێشتر لەکاتی دروستکردنی بناغەی قوتابخانەیەک دەستنیشان کرابوو”.

وتیشی، گۆڕە بەکۆمەڵەکە، ڕووفاتی ١٤ کەسی لەخۆگرتووە و پێشتر سەرجەمیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە گیراوەتەبەر و ڕووفاتەکان بە مەبەستی ناسینەوەیان، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

یاسین

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد

sirwan