zagros news agency

شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ تێكشكێنرا

هێزه‌كانی ئەمریکا ئاشكرایان كرد، شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکانی یەمەن تێکشکاندووە.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، لە هەژماری خۆی لە ئێکس ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوکردەوە، ئه‌وه‌ی خسته‌روو، هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و سێ بەلەمی بێسەرنشینی لە کەناراوەکانی یەمەن لەناوبردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەم چەکانە مەترسییان لەسەر کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە دروست کردووە و، ئەمریکا ئەم چالاکیيانە لە پێناو پاراستنی ئازادی گەشت و ئاسایشی ئاوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆریای باشوور ژمارەیەکی زیاتری کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکراینا بانگ دەکاتەوە

سەڵاح

پارێزگای هەولێر ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکات

یاسین

کۆشکی سپی: ئاگربەستی مەرجدار لەگەڵ ئێران سەرکەوتنێکە بۆ ئەمەریکا

سەڵاح