فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووکیان تاوتوێ کرد.
ئێواره‌ی ئەمرۆ، فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە و دواهەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووکیان تاوتوێکرد.
لەو بارەیەوە حەسەن مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت سەرجەم پێکهاتەکان بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی كه‌ركوك بکەن و هیچ پێکهاتەیەک پشتگوێ نەخرێت.
گوتیشی: سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە دەبێت پەلە بکرێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پێش تەواوبوونی ماوەی یاسایی، تاوەکو بتواندرێت پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک دیاری بکرێت.
شیاوی باسه سوودانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به جیا كۆبووه‌ته‌وه بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكه.