zagros news agency

مونا قه‌هوه‌چی: په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌ ئاست خواست و داواكاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بوو

جێگری سەرۆکی پارتی چاكسازی توركمان باس له‌ گرنگی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو په‌یامه‌كه‌ مێژووی بوو له‌ ئاست خواستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بوو.

مونا قه‌هوه‌چی بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: ” پارتی چاکسازی تورکمان پێشوازی لە پەیامەکەی رێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی، دەکات.رێزدار مەسعود بارزانی، لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، پەیامێکی گرنگی لەمەڕ دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خستەروو، وەک پارتی چاکسازی تورکمان پشتگیری تەواوی پەیامەکەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پەیامێکە لە روانگەی هەستی بەرزی نەتەوەیی و نیشتیمانی و چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستانی تێیدا گوزەر دەکات، وەک پارتی چاکسازی تورکمان داواکارین لە سەرجەم لایەنەکان لەم دۆخە هەستیارەی ئێستای هەرێمی کوردستان تێبگەن و بەرەو پیری پەیامەکەی رێزدار سەرۆک بارزانیدا بچن، چونکە بەهێزیمان لە یەکگرتووییدایە، و بەیەکریزیمان دەستکەوتەکانمان و قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت، تاکە رێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

دکتۆرە چیمەن بابەکر:بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان

دڵشاد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوودانی: بە زووترین کات دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بكەن

سەڵاح

ڕاگەیەنداروێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین