ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی 8ی 2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به گوژمه‌ی 327 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له داره‌توو جێبه‌جێ ده‌كات.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه، به گوژمه‌ی 327 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پرۆژه‌یه‌كی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی داره‌تووی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، پرۆژه‌كه بریتییه له دانانی ئاوەڕۆیه‌كی لوولەیی بۆ سایدی دووەمی ناوچەی پیشەسازی و پاشان قیرتاوکردنی شەقامەکە بە درێژایی ۱۳٠٠م بە ئاراستەی دارەتووی کۆن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئه‌و پرۆژه‌یه بە گوژمەی 327 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت و شەقامەکانی گەڕەکی کوردستان و نیشتمان و هەرێم و ناوچەی پیشەسازیی دارەتوو لێی سوودمەند دەبن.