zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کردوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (77) دۆلار و (35)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی دوو دۆلار و 89 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (74) دۆلار (15) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 25 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپڵ گۆڕانکاریی گەورە لە سیری دەکات

یاسین

باڵیۆزی کوەیت لە عێراق سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند

یاسین

دۆناڵد ترەمپ: شەڕمان لەگەڵ ڤەنزوێڵا نییە، بەڵکو شەڕمان لەگەڵ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانە

سەڵاح