zagros news agency

لالیگا.. بەرشەلۆنە بە سەرکەوتنێکی گەورە چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی

لە یارییەکی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری خیتافی کرد.

 

بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە خیتافی هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنە باشتر بینرا و توانی لە خولەکی 20دا لەڕێگەی یاریزان رافینها گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئە تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی پێهات.

 

لە تایمی دووەم، یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوامبوو لە پێشکەشکردنی ئاستی بەرزەکەی و توانیان سێ گۆڵیتریان لە خولەکەکانی 53 و 61 و 90 لە رێگەی جواو فیلێکس، دی یۆنگە و تۆرێسەوە تۆمارکردوو یارییەکە بەوشێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چوونە پلەی دووەم و خیتافیش لە پلەی دووەمە بەکۆکردنەوەی 34 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا: هالاند وەکو مێسی نییە

یاسین

ئینریکی؛ بەردەوام بیر لە بردنەوە دەکەینەوە

یاسین

ئەلکارازی لاو بووە پاڵەوانی تێنسی کراوەی ئوسترالیا

یاسین