داهاتووی بەشداریکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نەسر، لە یاریی داهاتووی بەرامبەر یانەی ڕیاز لە هەفتەی دووەمی خولی ڕۆشنی سعوودی هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە، دوای ئەوەی لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی بەشداریی نەکرد.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ڕیازییەی سعوودی، ڕۆناڵدۆ لە مەشقەکانی ئەم هەفتەیەدا تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی حەوزیدا و تەنها لە هۆڵی وەرزشیدا خەریکی جێبەجێکردنی بەرنامەی ڕاهێنانی تایبەت بە خۆی بووە.
بڕیارە ئەستێرە پورتوگالییەکە لە دواین مەشقی تیپەکەدا ئامادەییی پزیشکی و جەستەییی لەلایەن دەستەی پزیشکییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردنی بدرێت.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای تەواوبوونی ئەرکی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال گەڕایەوە بۆ مەشقەکان و پێشتر بەهۆی نەبوونی ئامادەیییەوە لە دوو یاریی ڕابردووی نەسر بەرامبەر فەتح و دەرعییە بەشداریی نەکردبوو.

