zagros news agency

چوار کەس لە پارێزگای کرماشان بە تەقینەوە گیانیان لە دەست دا

لە شاری “ئیسلام‌ئاباد”ی ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان بەهۆی ڕووداوی تەقینەوە لە خانوویەکدا ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
هەر ١٢ قوربانییەکە لەژێر داروپەردووی خانووەکە هێنراونەتە دەر و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەسەر زاری سەرچاوە‌ی نزیک لە شوێنی تەقینەوەکە بڵاوی‌کردەوە، ئەگەر هەیە ڕووداوەکە بەهۆی دزەکردنی گازی ماڵانەوە بووبێت، بەڵام هێشتا لایەنی فەرمی ئەم هۆیەی پشت‌ڕاست نەکردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆی ڕووداوەکە بەردەوامە.
هاوکات کۆمپانیای گازی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە، تۆڕی گازی گەڕەکی شوێنی ڕووداوەکە زیانی پێ نەگەیشتووە.
شاری ئیسلام‌ئابادی ڕۆژئاوا کە لەلایەن خەڵکی شارەکەوە بە شائاباد ناوی دێت لە ١٠٠ کیلۆمەتریی نێوەندی پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا هێرش کرایە سەر ‘چێشتخانەی ئەمەریکی

یاسین

بیتکۆین زیانی زیاتر تۆمار دەکات

سەڵاح

شاخەوان عەبدوڵا بە باشترین کەسایەتیی پەرلەمانی و سەروەری لە عێراق بۆ ساڵی 2026 هەڵبژێردرا

یاسین