zagros news agency

لافاو لە ئەرزڕۆمی تورکیا زیانی زۆری لێکەوتەوە

نزیکەی دوو هەفتەیە لە زۆرێک لە قەزاکانی شاری ئەرزرۆم باران دەبارێت. لە گوندێکی سەر بە قەزای ئۆلتو، قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و دە خانوو ژێرئاوکەوتوون.
لە گوندی ئەیڤالی سەر بە ناحیەی ئۆلتو دوای باران بارینی زۆر لافاو هەستاوە و زیانی بە بینای قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و دە خانووی گوندەکە گەیاندووە.
ئەم مامۆستایانە و خانەوادەکانیان دوای هەوڵێکی زۆر لە باڵەخانەکە ڕزگار کراون.
هەروەها 10 ئۆتۆمبیل ژێرئاوکەوتوون و باخی میوە زیانیان بەرکەوتووە و ڕێگای نێوان ئەرزڕۆم و ئارتڤین داخراوە.
دوای ئەم کارەساتە، سەرۆکی شارەوانی ئۆلتو ڕایگەیاند زیانەکان قەرەبوو دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی کەسنەزان گیانی لەدەستدا

گوران

سوپای ئیسرائیل پەرە بە هێرشەکانی لە غەززە دەدات

یاسین

گۆتێرێس: ئەوەی دەیبنین داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە

یاسین