وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری لارینه‌بوونی له خه‌رجكردنی بڕه‌پاره‌ی مووچه‌ی زیاتر له 19 هه‌زار زیندانی و گیراوی سیاسی ده‌ربڕی.
به واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوی لارینبوونی بۆ ئه‌نجوومه‌ن وه‌زیران نارد، له‌باره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه تێیدا وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داوای كردبوو بڕی 8 ملیار و 827 ملیۆن و 50 هه‌زار وه‌كوو منحه‌ی مانگانه بۆ 19 هه‌زار و 592 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی بۆ وه‌جبه‌كانی (9، 10، 11، 12، 13، 14، و 15). كه ماوه‌ی 10 ساڵه وه‌ریان نه‌گرتووه و له ساڵی 2013ـه‌وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه.