zagros news agency

کۆشکی سپی: بایدن چارەسەری نەخۆشی پارکینسۆن وەرناگرێ

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، چارەسەری نەخۆشی پارکینسۆن وەرناگرێت، دوای ئەوەی هەواڵەکان وابڵاوکرایەوە لە ساڵی ڕابردوودا پزیشکێکی پسپۆڕی ئەم نەخۆشییە هەشت جار سەردانی کۆشکی سپی کردووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، دکتۆر کیڤن کانارد، پزیشکی دەمار کە پسپۆڕە لە تێکچوونی جوڵە و بەم دواییە توێژینەوەی لەسەر نەخۆشی پارکینسۆن بڵاوکردەوە، لە هاوینی ڕابردووەوە تا بەهاری ئەمساڵ هەشت جار سەردانی کۆشکی سپی کردووە.

کارین جان پیێر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەتیکردەوە سەردانەکەی کانارد پشتڕاست بکاتەوە و ڕایگەیاند، بە هۆکاری ئەمنی دەیەوێت ڕێز لە تایبەتمەندی سەرجەم بەشداربووان بگرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بایدن لە چوارچێوەی پشکنینە جەستەییەکانی ساڵانەی خۆیدا سێ جار پزیشکی دەمارەکانی بینییوە. دووپاتیکردەوە، کە چارەسەری نەخۆشی ئیفلیجی “پارکینسۆن” وەرناگرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر …نۆژەنکردنەوەو قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له‌ گه‌ره‌كی شۆرش

سەڵاح

داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدا کرا

یاسین

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین