zagros news agency

سەرچاوەیەکی ئێرانی: بەهەوڵی دیپلۆماسی هێرسی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دوخراوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێگەی هەواڵی ”بەغداد ئەلیەوم”ی گوتووە، دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، وڵاتانی ناوچەکە بە سەرۆکایەتیی سعوودیا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە نێوبژیوانیی عومان و باڵوێزخانەی سویسرا لە تاران وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەستیان بە هەوڵی دیپلۆماسیی نهێنی لەگەڵ ئێران کردووە بۆ ئەوەی بە مەبەستی توڵەسەندنەوە هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل.

بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەوڵەکانی حکوومەتی ئەمریکا بۆ هێنانە ئارای ئاگربەست لە غەززە، ئەم وڵاتانە داوایان لە ئێران کردووە، دۆخەکە ئاڵۆزتر نەکات و دەرفەتی ئاگربەست لە غەززە لەبار نەبات.

ئەم سەرچاوە ئێرانییە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەمووان چاوەڕێ بوون دووشەممەی ڕابردوو ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، بەڵام دیپلۆماسیی نهێنی ڕێگەی لەم هێرشە گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن ناوی کاندیدە جێگرەوەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە شەش پارێزگا ڕادەگەیەنێت

یاسین

ڕووسیا ١٠٠ منداڵ لە سووریاوە دەگەڕێنێتەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح