zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٥٨)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی(التاخي)

 

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (التاخي)

لە بیرەوەری (٥٨)ـەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التاخي) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەران و ئاشنایانی ئازیزی ماڵپەڕی ڕۆژنامەکە دەکەین، ئەو ڕۆژنامەیە، کە بە بڕیار و ڕێنوێنی (بارزانیی نەمر) دەرچوو، یەکێکە لەو دەسکەوتە گرنگانەی بواری میدیایی بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن بەگشتی.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی گرنگی و کاریگەریی خۆی هەیە بەو پێیەی ئامرازێکی بنەڕەتی گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە، بەمەش چەندین خەسڵەتی هەیە و لەگەڵ ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا گونجاوە، بۆیە پێویستە ڕۆژنامەی (التاخي)یش زیاتر ئەو ڕۆڵەی خۆی ببینێ و بەپێی بنەما ڕاست و دروستەکانی پەیامی خۆی سات بە سات بە خوێنەرانی بگەیەنێت.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو زەبەلاحەکانی فەڕەنسا یارییان هەیە

یاسین

ڕووسیا: 94 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیامان خستە خوارەوە

سەڵاح

مەریوان قەرەنی: ساڵی 2025 چارەنووسساز دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان

دڵشاد