zagros news agency

وەزیری ناوخۆ و كونسوڵی گشتیی چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، كۆ بوونەوە و باسیان لە پەیوەندیی گرنگی ئەمنیی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستان كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 20/8/2024، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، كۆ بوونەوە، كونسوڵی ئەمریكا پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و پارێزراو بۆ پەرلەمانی کوردستان دووپات كردەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، باسیان لە پەیوەندیی گرنگی ئەمنیی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی هاوبەشیان لە پێشخستنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی زیندوو و گەشەسەندوو و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەورەترین کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە هەولێر دروست دەکرێت

سەڵاح

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، کونسولخانەی قەتەڕ لە هەولێر ده‌کرێتەوە

یاسین

داڕووخانەوەی تۆڕی کارەبا کووبای خستەوە نێو تاریکیی سەرتاسەری

سەڵاح