zagros news agency

شیاع سوودانی بانگهێشتی سەرکۆماری نوێی ئێرانی كرد

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرکۆماری نوێی ئێران، مەسعود پزیشکیان کرد، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، مەسعود پزیشکیان ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سوودانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان کردووە، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماریی ئێران.

باسی لەوەشکردووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ کراوە، ھەروەھا جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە کەرتە جیاوازەکاندا، بەتایبەتیش لە بوارەکانی ئابووریی و ئەمنییدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کردووە، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

لای خۆیەوە مەسعود پزیشکیان جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ فراوانکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق و ڕایگەیاندووە کە ئێران پشتیوانی لە لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ عێراق دەکات، بە شێوەیەک کە ھەوڵەکانی سەقامگیری ھەردوو وڵات و ناوچەکە بەھێزتر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: سوپاسی دڵسۆزیی مامۆستایانی كوردستان دەکەم کە ڕێگەیان نەدا خوێندن بوەستێت

سەڵاح

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەنقەرە دەکات

سەڵاح

زاگرۆس زانیاری نوێ له‌سه‌ر گفتووگۆكانی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی دەیەم ئاشكرا ده‌كات

یاسین