zagros news agency

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Tulsa King” بڵاودەکرێتەوە

کۆمپانیای پارامۆنت، ترەیلەری وەرزی دووەمی زنجیرەی “Tulsa King” بڵاوکردەوە لە سلڤستەر ستالۆن رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

ئەم بەرهەمە لە 15ـی ئەیلوولی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە.

بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە، لە دوای سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی بوو کە پێشوازییەکی بەرچاوی لەلایەن بینەران لێکراوە.

زنجیرەکە باس لە سەرکردەیەکی مافیا لە نیویۆرک دەکات کە لە دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد دەکرێت، لە سەرکردایەتیکردنی گرووپەکەی دووردەخرێتەوە و ئەمجارە گرووپێکی دیکەی دادەمەزرێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ساندرا بولوک و نیکۆڵ کیدمەن لە فیلمی “پراکتیکاڵ ماجیک 2” پێکەوە دەردەکەونەوە

ART

کۆڵن فارێڵ: لەکاتی وێنەگرتندا تۆم کروزم تووڕە کرد

ART

کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵێکی بەغدا بەدەستدەهێنێت

ART