کێشە یاساییەکانی بلەیک لایڤلی و جەستن باڵدۆنی گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار. لایڤلی داوای قەرەبووی زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیای “وەیفەرەر” دەکات.
پارێزەرانی لایڤلی ئاماژەیان بەوە کرد، وەسفکردنی ئەم ئەستێرەیە بە “ناپڕۆفیشناڵ” زیانی گەورەی بە ناوبانگ و داهاتی گەیاندووە.
بڕیار وایە دادگاییەکە لە 18ـی ئایار بەڕێوە بچێت. لایڤلی پێشتر تەنیا داوای 161 ملیۆن دۆلاری کردبوو، بەڵام ئێستا بڕەکەی زیاتر کردووە.
تیمی بەرگری جەستن باڵدۆنی ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم تۆمەتانە ڕاست نین و پێش دەستپێکردنی کارەکەش ئەو دەنگۆیانە هەبوون.
دادوەرێکی فیدراڵی 10 داوای یاسایی لایڤلی ڕەت کردووەتەوە، بەڵام 3 داوای دیکە وەک شکاندنی گرێبەست بەردەوامن.
لایڤلی ئاماژەی بەوە کرد، ئەم کێشەیە بووەتە هۆی تێکچوونی باری دەروونی و کەمبوونەوەی قازانجی براندە بازرگانییەکانی. چاوەڕوان دەکرێت ئەم دادگاییە یەکێک بێت لە گەورەترین کێشە یاساییەکانی ئەمساڵ.

