ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەغدا… ماڵی ئەفسەرێکی دژە تیرۆر بەنارنجۆک کرایە ئامانج

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ماڵی ئەفسەرێکی دژە تیرۆر بە نارنجۆکێکی دەستی لە باشووری بەغدا کراوەتە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28-8-2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی گوتی: “ماڵی ئەفسەرێک بە پلەی عەقید لە دەزگای دژە تیرۆر بە نارنجۆکێکی دەستی کرایە ئامانج، دەشڵێ: هێرشەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە مەهدیەی دووەم لە ناوچەی دۆرە ئەنجامدراوە”، ئاماژەی بەوەش کرد “هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە”.

ئەو هەفتەیە پڕ لە ڕووداو بووە بۆ هێزە ئەمنییەکان، ڕۆژێک لەمەوپێش ئەفسەرێکی هاتوچۆ بە پلەی ڕائید لە زیقار ڕفێندرا، هەروەها ڕۆژی شەممەی ڕابردووش چەکدارانی نەناسراو ماڵی عەمیدێکیان لە ناسرییە دایە بەر دەستڕێژی گوللـە، هەروەها کەسێکی دیکە عەمیدێکی لە بەغدا کوشت و دواتر بەرەوە شوێنێکی نادیار هەڵات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە

سەڵاح

ژمارەی کوژراوانی غەززە 40 هەزار و 400 کەس تێپەڕی

یاسین

بەریتانیا لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ روەندا سوورە

سەڵاح