zagros news agency

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کورستان دەخرێتەروو

دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەبووە و سبەی لە بەغدا کۆبوونەوەی گرنگ لەسەر پرسی مووچە دەکرێت.

د. محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی له دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان،  رایگەیاند: “ئەو هەواڵەی هەندیک کەناڵ باسی دەکەن کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دارایی هەرێم و فیدڕاڵ بێ ئەنجام بووە، بە پێچەوانەوە کۆبوونەوەیەکی باش بووو لێکتێگەیشتی زۆر باش کراوە.”

ئاماژەی بەوەش دا “کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو وەزارەت کە ئێمەشی تێدا بوو، زیاتر هونەری بووە و تیایدا بابەتەکان خراوەتە ڕوو، نەک بڕیاری پێ دەربکرێ.”

بەڕێوەبەری گشتی له دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد: “کۆبوونەوە سەرەکییەکە سبەی پێنجشەممە دەبێت کە شاندی هەردوو وەزارەت و دیوانی چاودێریی دارایی بەسەرپەرشتی دکتۆر فوئاد حوسێن و تەیف سامی دەبێت.”

ئەمڕۆ بەیانی بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان  رایگەیاندبوو: “دوێنێ دوو تیمی وەزارەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا و لەسەر مووچەی مانگی حەوت و هەشت لەگەڵ دارایی فیدراڵ گفتوگۆ دەکەن.”

ئاماژەی بەوەش دا، تیمەکان پێکهاتوون لە چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی و چەند بەرپرسێک، لەوانە بەڕێوەبەرانی گشتیی ژمێرکاریی بودجە و بەڕێوەبەری جووڵەی دراو، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش وەزارەتی دارایی راسپێردرا

سەڵاح

ژمارەی قوربانیانی ئەمساڵی دەریای نیوەڕاستی گەیشتە ١٤٠٠ کەس

سەڵاح

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ باوك و دایكی قوتابیانی پۆلی یه‌ك و دوو سێی بنه‌ڕه‌تی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح