zagros news agency

بارانی بە لیزمە ئەستەنبووڵی گرتەوە

بارانی بەلێزمە لە ئەستەنبووڵ لە هێندەک ناوچەی ئەم پارێزگایە لافاوی لێکەتەوە.
باران بەتایبەت لە بەشی ئەوروپای ئەستەنبوول کاریگەریی خۆی بەتەواوی پیشاندا و ژمارەیەکی زۆر لە ژێرەڕۆ و شەقام و کۆڵان ژێرئاو کەوتن.
ئاو لە بەشی هەرە زۆری بەشی ئەوروپا پەنگی خواردووە. هاوکات لە ژێرەڕۆ (ئەندەرپاس)ی بایرام‌پاشا-ماڵتەپە، دوو ئۆتۆمبێل لەشوێنی پەنگخواردنی ئاو گیربوون و دواتر بە هاوکاریی دەورووبەر رزگاریان بوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشوهەوای تورکیاش هۆشداریی دەدات، ناوچەی مەڕمەڕە ڕووبەڕووی شەپۆڵێکی باران دەبێتەوە و پێویستە هاووڵاتییان خۆیان لەو ناوچانە بەدوور بگرن ئەگەری پەنگخواردنی ئاویان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت کەمێک بەرزبویەوە

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی قەتەردا دەکات

یاسین

سێنتكۆم بژاردەی هێرشی قورس دەخاتە بەردەم ترەمپ

گوران