zagros news agency

خەڵک داوا دەکەن سیستەمی سەرۆکایەتی کۆماری لە تورکیا هەڵبگیرێت و سیستەمی پەرلەمانتاری بگەڕێنەوە.

کۆمپانیای راپرسی مێترۆپۆل لە دوایین راپرسییدا پرسیاری سیستەمی ئیداریی تورکیای ئاراستەی بەشداربووانی کردووە.

ئەم ڕاپرسییە لە 28 پارێزگا و هەزار و 700 کەس کراوە و بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە، لەسەدا 33.4ـی بەشداربووان لەگەڵ سیستەمی سەرۆکایەتی کۆمارین و پێیان باشە ئیدارەی دەوڵەت لەرێگەی ئەو سیستەمەوە بێت.

لەسەدا 55.8ـی بەشداربووان دژی سیستەمی سەرۆکایەتین و داوا دەکەن سیستەمی پەرلەمانتاری بگەڕێندرێتەوە. هۆکاری ویستی گەڕانەوەی سیستەمی پەرلەمانتاری بۆ دۆخی ئابووریی تورکیا دەگەڕێتەوە و خەڵک پێیان وایە، ئەم دۆخەی ئێستا هەیە، بەهۆی سیستەمی تاکە کەسییەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر بۆ ئەمساڵى خوێندن ( 19 ) قوتابخانەى نوێ بە ڕووى خوێندنى قوتابیان دەکرێتەوە

یاسین

محه‌مه‌دی كوڕی سه‌لمان و فەرماندەی سێنتکۆم هەڕەشەکانی حوسییەکان تاوتوێ دەکەن

سەڵاح

پڕۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی هات

یاسین