zagros news agency

بەریتانیا سزای نوێی خستە سەر ئێران

حکوومەتی بەریتانیا سێ کەسایەتی و دامەزراوەیەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی سزاکانی خۆیەوە.

بەپێی بەیاننامەیەک کە لە ماڵپەڕی حکوومەتی بەریتانیادا بڵاو کراوەتەوە، داراییەکانی حەمید فازڵی، عەبدولفەتاح ئەهوازیان و بێهنام شەهریاری، بەهۆی هاوکاریی ئەم گرووپە چەکدارەکانی دژی ئاسایشی ئیسرائیل کار دەکەن لە بەریتانیا بلۆک کراون و سەردانی ئەو وڵاتەشیان لێ قەدەغە کراوە.

هاوکات حکوومەتی بریتانیا داراییەکانی یەکەی ٧٠٠ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی لە وڵاتەکەیدا بلۆک کردووە، بەهۆی پشتیوانیی ئەم یەکەی سوپای پاسداران لەو گرووپە چەکدارانەی هەڕەشە لە ئاسایشی بریتانیا و هەر وڵاتێکی دیکە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا: ئەمریکا پێيی وابوو دەتوانێت سیناریۆی ڤەنزوێلا لە ئێران دووبارە بکاتەوە

سەڵاح

تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین