zagros news agency

سەندیکای ئەندازیاران بڕیارێکی نوێ لەبارەی پلەبەرزکردنەوە رادەگەیەنێت و پرۆسەکە دەکرێتە ئەلیکترۆنی

سەندیکای ئەندازیاران لە ئاگادارییەکدا سەرجەم ئەندازیاران ئاگادار دەکاتەوە کە بەم زووانە بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە پرۆسەی بەرزکردنەوەی پلەی ئەندازیاری ڕادەگەیەنرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەندیکا، میکانیزمی پێشکەشکردنی داواکارییەکان بۆ بەرزکردنەوەی پلە دەگۆڕدرێت و لەمەودوا لە ڕێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە پێشکەش دەکرێن، ئەوەش بە مەبەستی ئاسانکاری و ڕێکخستنەوەی پرۆسەکە.

سەندیکای ئەندازیاران داوا لە ئەندامانی دەکات چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی فەرمی بن و ئاماژە بەوە دەکات، سەرجەم مەرج، ڕێنمایی و وردەکارییەکانی پەیوەست بە پڕکردنەوەی فۆرمەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکارییەکان، لە ڕێگەی پەیجی فەرمیی سەندیکاوە بڵاودەکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەشداربوون لەدانیشتنی دووەمی دادگایی کردنی شاسوار عبدالواحدو لەنزیکەوەش چاودێری دۆسیەکە دەکەین.

دڵشاد

هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی ڕاگەیاند

یاسین

ئیسرائیل پلانی دروستکردنی ٢٢ نیشتەجێی نوێ لە کەناری ڕۆژئاوا ئاشکرا دەکات

سەڵاح