zagros news agency

بە ئامادەبوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان دەستی پێ کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی9ی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  “یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان” لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

لە بارەی سیمپۆزیۆمەکەوە، بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا ڕایگەیاندووە،ئەم سیمپۆزیۆمە  بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتییە لەو جۆرەیە، کە بە بەشداری بەرفراوانی زیاتر لە 40 ئەکادیمیست و توێژەری زیاتر لە 25 زانکۆی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لە 15 جیهانی، دیارترینیان زانکۆی هارڤارد و ئۆکسفۆرد و کامبریج، هەروەها ژمارەیەک توێژەر و ئەکادیمی دیکەی بەشداربوو لە زانکۆ جیاوازەکانی عێراق.

هەروەها ئاماژەی داوە ،لە سیمپۆزیۆمەکەدا باس لەو توێژینەوانە دەکرێت کە تایبەتن بە فەرهەنگ، هونەرە بینراوەکان و پیشە سریانییەکان، مۆسیقا و گۆرانی سریانی، شانۆی سریانی، هونەری نمایشی و سینەمای سریانی، هەروەها ژیانی گوندە سریانيیەکان، لەگەڵ مێدیای سریانی و چۆنیەتی پەرەپێدانی.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق

یاسین

‎سەرۆککۆماری لوبنان ئاماری قوربانیانی وڵاتەکەی ‎بڵاوکردەوە

گوران

لالیگا.. ریال بە چوار گۆڵ وەڵامی تاکە گۆڵەکەی ئیسپانیۆل دایەوە

یاسین