zagros news agency

سەرۆكی حكوومەت و باڵوێزی بەریتانیا: هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری بەڕێوەبچێت

سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دوور لە ساختەكاری و پێشێلكاری.

ئەمڕۆ سێشەممە 17/9/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاری.

هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

3400 گەشتی ئاسمانی لە ئەڵمانیا هەڵوەشێنرایەوە

سەڵاح

لە نامەیەكی فەرمیدا كە بۆ پارێزگاری هەولێر نێردراوە، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەرۆک شارەوانییە فەرانکۆفۆنییەکان ( AIMF ) بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات و هاوسۆزی خۆی بۆ دانیشتووانی شارەكە ڕادەگەیەنێت

دڵشاد

لە عێراق ملیاران دینار لە پڕۆژە وەهمییەکاندا بەهەدەر دەچێت

یاسین