zagros news agency

چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆ ئازادکردنی سێ گەنجی ڕفێنراوی کۆبانی داوای ١٠ هەزار دۆلار دەکەن

دوای سێ مانگ لە ڕفاندنی سێ گەنجی خەڵکی کۆبانی لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیاوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە چەکدارە لە بەرانبەر ئازادکردنیاندا داوای ١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی لە خێزانەکانیان دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، سێ گەنجی کورد کە هەرسێکیان برای یەکترن، سێ مانگ لەمەوبەر لە بازگەیەکی گرووپی حەمزات لە نێوان حەلەب و کۆبانێ لەلایەن چەکدارانی ئەو گرووپەوە دەستگیر کرابوون. ئێستا ئەو گرووپە چەکدارە داوای بڕی ١٠ هەزار دۆلار دەکەن بۆ ئەوەی ئازادیان بکەن.
لە ڕووداوێکی دیکەدا، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، دوو کەسی دیکە لەلایەن چەکدارانی سەر بە هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سووریاوە لە بازگەیەکی گەڕەکی شێخ مەقسوود دەستگیر کران و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بەرامبەر مان سیتی یەکلایی کرایەوە

یاسین

زیاتر لە 60 میل چوارگۆشەی لۆس ئەنجلس سووتاوە 16 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی هێرشی میدیای له‌سه‌ر پارتی ئاشكرا ده‌كات

یاسین