ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سودانی: پێویستمان بە هێزەکانی ئەمەریکا نەماوە

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، چیتر پێویستیان بە بوونی هێزە ئەمەریکییەکان نەماوە، چونکە تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش، هەروەها بەنیازە بەم نزیکانە خشتەی کاتی کشانەوەیان ڕابگەیەنێت.
سودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ لە بەغدا گوتی: پاساوەکان چیتر بوونیان نییە، پێویست بە هاوپەیمانی ناکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لە شەڕەکانەوە بەرەو سەقامگیری ڕۆیشتوین. داعش چیتر مەترسی نییە.
جێگای سەرنجە لە ئێستادا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمەریکی لە عێراقدا هەن، کە لە ساڵی 2014ەوە بۆ شەڕی داعش هاتوونەتە عێراق.
بوونی سەربازانی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە لە عێراق لە ڕووی سیاسییەوە هەستیارە و زۆرێک لە خەڵکی سڤیل و سیاسەتمەدار دەیانەوێت بچنە دەرەوە.
بەڵام هەندێک لە نوێنەرانی ئەمەریکا نیگەرانن و ڕایانگەیاند، ئەمە ڕەنگە ڕێگە بدات بە داعش ڕیزەکانی خۆی ڕێکبخاتەوە یان کاریگەریی ئێران لە ناوخۆی عێراقدا زیاد بکات.
سودانی گوتیشی: لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا لە واشنتۆن لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ئەم بابەتەیان تاوتوێ کردووە، هەروەها هەردوولا سەبارەت بە کشانەوە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.
سەرەتای ئەم مانگە، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاندبوو، هێزەکانی ئەمەریکا تا ساڵی 2026 عێراق جێدەهێڵن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە

سەڵاح

له‌ سلێمانی ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه‌

سەڵاح

دووه‌مین فێستیڤالا خانى یا ره‌وشه‌نبیرى هاته‌ گێران

یاسین