zagros news agency

مادۆنا حەوت خەڵاتەکانی ئێم تیڤی بەدەستهێنا

شاری لۆس ئەنجلۆس میوانداری رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی “MTV VMAs“ کرد، لە شەوێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی جیهان بەشداربوون.

 

سنۆپ دۆگ پێشکەشکاری سەرەکی رێوڕەسمەکە بوو، لە کاتێکدا مادۆنا دوای 23 ساڵ دابڕان گەڕایەوە سەر سەکۆی چالاکییەکە و بە پێشکەشکردنی بڕگەیەکی هونەری دەستپێکی بەخشییە ئاهەنگەکە، لە هەمانکاتتدا توانی حەوت خەڵاتی جیاواز بباتەوە و ببێتە خاوەنی زۆرترین خەڵات، لە نێویاندا خەڵاتی هونەرمەندی ساڵ و باشترین ئەلبووم بۆ “Confessions II”  و باشترین ڤیدیۆی درێژ.

 

تايلۆر سوێفت خەڵاتی ڤیدیۆی ساڵی بەدەستهێنا بۆ بەرهەمی “The Fate of Ophelia” کە بە گیانی دۆلی پارتن پێشکەشی کردبوو، هەروەها خەڵاتی باشترین دەرهێنانی بردەوە بۆ “Opalite” و یەکەمین خەڵاتی تایبەتی دەرهێنەرانی پێبەخشرا.

 

گروپی بی تی ئێس توانینی سێ خەڵات بباتەوە لەوانە باشترین گۆرانی بۆ “Swim” و باشترین گروپی کەی پۆپ. سیینا سپیرۆ وەک باشترین هونەرمەندی نوێ دیاریکرا، لێزا خەڵاتی باشترین موزیکی پۆپی بردەوە بۆ “Dream feat. Kentaro Sakaguchi”، ئاریانا گراندێ و سابڕینا کارپێنتەریش خەڵاتیان بەدەستهێنا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردەی خانمانی میسڕ بوونە پاڵەوانی مۆندیالی خانمان

یاسین

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیادی کردووە

سەڵاح

ئەڵمانیا چالاکییەکانی ناوەندێکی ئیسلامی قەدەغە دەکات

سەڵاح