zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. بایەر لیڤەرکوزن بەسەرکردایەتی وێرتز سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگدا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی فينورد.

 

لە ئەنجامدا یانەکەی ئەلۆنسۆ توانی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە فینوردی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەمدا، یانەی لیڤەرکوزن دەستی کرد بە تۆمارکردنی گۆڵ و توانیان لەو تایمەدا چوار گۆڵ لە خولەکەکانی 5، 30، 36 و 44 دا لەڕێگەی یاریزانان فلوریان وێرتز دوو گۆڵ و گریمالدۆ و تیمۆن بەهەڵە لە خۆیان تۆمارکرد.

 

لە دووەم تایمدا هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کردن بۆ ئەوەی گۆڵی تر تۆماربکەن، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

یاسین

حکومەتی عێراق کڕینی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی پەسند دەکات و هەوڵی دەسپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دەدات

یاسین