zagros news agency

ئەمریکا ١٢ بەرپرسی دیکەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە دووەمین ساڵوەگەڕی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران بەهۆی گیانسپاردنی ژینا ئەمینی لە گرتنگەی پۆلیسی ئەخلاقی تاراندا ١٢ بەرپرسی دیکەی حکوومەتی ئێرانی خستە لیستی سزاکانی خۆیەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەندامانی سوپای پاسداران، بەرپرسانی زیندان و ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕفاندنی ئێرانیانی دەرەوەی وڵاتدا هەبووە، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو کەسانە بەرپرسن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، توندوتیژی لەگەڵ زیندانیانی ناڕازی، ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر زیندانیان، بێبەشکردنی زیندانیان لە چاودێریی پزیشکی و ڕفاندنی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات ڕەخنە لە حکوومەت دەگرن.
مەتیو میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، کابینەی جۆ بایدن لە ماوەی کاری خۆیدا ٥٠٠ دامەزراوە و کەسایەتیی ئێرانیی خستووەتە لیستی سزاکانی خۆیەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple وەشانی IOS 18.2 بلاو کردەوە

یاسین

كه‌ناڵێكی عێراقی: ئه‌مه‌ریكا له‌ دانانی عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا وه‌ك سوپاسالاری عێراق نیگه‌رانه‌

سەڵاح

هەوڵدەدرێت خشتەی بودجەی ٢٠٢٥ زوو پەسند بکرێت

یاسین