zagros news agency
فۆتۆ: سەردار قادر

كونسڵخانەی چیك لە هەولێر پیشانگایەكی كردەوە

بە بۆنەی ساڵیادی كۆماری چیك، پیشانگایەكی شێوەكاری لەلایەن کونسڵخانەی چیک لە هەولێر، لە گەلەری میدیای هەولێر کرایەوە.

پێشانگەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، كارل كورتانیك، كونسڵی گشتیی چیك لە هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، ئازاد لەشكری، بەڕێوەبەری بەشی شێوەكاری و ژماریەك لە كونسوڵی وڵاتان و هونەرمەندان کرایەوە.

لە پێشانگەكەدا هەریەكە لە كوسوڵی گشتی چیك لە هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، وتەیان پێشكەشكرد و وێڕای پیرۆزبایی، باسیان لە دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان چیك و هەرێمی كوردستان كرد، ئاماژەیان بەو چالاكییە كولتووری و هونەریانەش دا كە هەردوولا لە هەولێر و لە چیك پێشكەشی دەكەن.


هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

کۆمپانیای TCL یەکەم فلیمی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت

یاسین