zagros news agency

ئەکتەرێکی تورک لە تەمەنی 35 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات

کۆچی دوایی لەناکاوی ئەکتەری تورک ئیجێ ئەرتەم، ناسراو بە ئەستێرەی زنجیرەدرامای “شەرابی تووتڕک”، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکاندا دروستکرد، کاتێک لە تەمەنی 35 ساڵیدا لە ناو ماڵەکەی خۆیدا و لە کاتی ئامادەبوونی دایکیدا گیانی لەدەستدا. تائێستاش لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە بەردەوامە.

پارێزەری ئەو خانمە ئەکتەرە لە لێدوانێکی میدیاییدا ڕایگەیاند، گیان لەدەستدانەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە ناو ماڵەکەیدا ڕوویداوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، نیشانە سەرەتاییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە تووشی جەڵتەی دڵبوونی لەناکاو هاتووە و بووەتە هۆی کۆتاییهاتن بە ژیانی.

ئەو یاساناسە ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە فەرمییەکان تەنیا ئێستا بەردەوامن و هۆکاری کۆتایی دیاری نەکراوە، چونکە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان دەکەن.

تەرمی ئەو ئەکتەرە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی هۆکاری مردنەکەی ئامادە بکرێت.

ئیجێ ئەرتەم لە ساڵی 1991 لە شاری سێواسی تورکیا لەدایکبووە، سەرەتا لە زانکۆی یەشار بەشی ئۆپێرای خوێندووە و دواتر ڕووی لە کاری نواندن کردووە. ئەو لە ساڵی 2014 لە زنجیرەدرامای “Kaçak Gelinler” دەرکەوت و بەهۆی جوانیی ڕووخسار و لێهاتوویی لە کاری هونەریدا، سەرنجی بینەرێکی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

دەنگۆی بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی “تایتانیک” هەیە

ART