هونەرمەند عومەر دیاب ئاهەنگێک بۆ هەوادارانی لە کوەیت سازدەکات و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.
ئاهەنگەکە لە چوارچێوەی وەرزی کوەیت لە 24ـی ئەم مانگە لە شانۆی ئارینا سازدەکرێت.
بڕیارە لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەند بەناوبانگترین بەرهەمە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی لە کوەیت بکات.
ئاهەنگی کوەیتی ئەو هونەرمەندە، لە درێژەی ئاهەنگەکانی ئەمساڵی دێت کە لە هاوینی ئەمساڵدا زنجیرە ئاهەنگێکی لە وەڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی سازکرد.