zagros news agency

داهاتی “The Mandalorian and Grogu” گەیشتە 102 ملیۆن دۆلار

فیلمی سینەمایی “The Mandalorian and Grogu” توانی لە ماوەیەکی کورتدا داهاتێکی بەرچاو کۆبکاتەوە، بڕی 102 ملیۆن دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستهێنا لەو کاتەوەی لە 22ی ئایاری ئەمساڵەوە لە سینەماکان نمایشکراوە.

 

کۆمپانیای “Disney” بەرهەمهێنەری ئەم کارە نوێیەیە، ماوەی فیلمەکە 2 کاتژمێر و 12 خولەکە. ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، داهاتەکان دابەشبوون بەسەر 63 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا و 165 ملیۆن دۆلاری دیکە لە بازاڕە جیهانییەکان.

 

فیلمەکە پێدرۆ پاسکال دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆڵی دین داژجرینلە و دەرهێنەر جۆن فاڤیرۆ کە  سەرپەرشتی کارەکە دەکات، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم پڕۆژەیە لە فراوانکردنی جیهانی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکە بەردەوام دەبێت پاش ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لەسەر سەکۆی “Disney+” بەدەستی هێنابوو.

 

ڕەخنەگران لەبارەی فیلمەکە دابەشبوون، هەندێکیان بە کارێکی چێژبەخش و هاوینە وەسفی دەکەن، بەڵام هەندێکی دیکە لەو بڕوایەدان تەنیا ئەڵقەیەکی درێژی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەیە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانبەرێك 80 ملیار دیناری بە گەندەڵی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست کەوتووە

سەڵاح

لە كۆبوونەوەی سەرۆكی حكوومەت و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا باس لە پڕۆژەی هەژماری من كراوە

سەڵاح

ئەربیلوا : هیچ کێشەیەکەم لەگەڵ یاریزانەکان نییە

یاسین