zagros news agency

سەرۆکى حکوومەت لەگەڵ کونسولی میسر لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە

دوێنێ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازى لە محەمەد حیجازى کونسولى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە دیدارێکدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسولی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسولى میسر ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو پشتیوانییەى لە ماوه‌ی کارکردنیدا لێی کراوە و ستايشىى ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دووپات کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

سەڵاح

سبەی نزیکەی ١٦ هەزار پارچە زەوی دابەشدەکرێت

سەڵاح

دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: ڕێکاری پێویست ئەنجام بدەن بەرامبەر ئەوانەی ڕێگریی لە پرۆژەی هەژماری من دەکەن

یاسین