zagros news agency

نیکۆڵ کیدمەن لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس ئامادەبوو

نیکۆڵ کیدمەن، ئەکتەری ئوسترالی، لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس ئامادەبوو.

ئەمە بە یەکەم دەرکەوتنی ئەو هونەرمەندە تەمەن 57 ساڵە هەژمار دەکرێت لە دوای کۆچی دوایی دایکی لە تەمەنی 84 ساڵیدا.

کیدمان بە جل و چاوێلکەیەکی رەش لە هەفتە نمایشەکە دەرکەوت و سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشا.

کیدمان براوەی خەڵاتی ئۆسکار، بەهۆی مردنی دایکییەوە نەیتوانی لە نمایشی تایبەتی فیلمی “Babygirl” لە فیستیڤاڵی فیلمی تورنتۆ ئامادە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شیرین عەبدولوەهاب و فەزل شاکر بە دوێتێکی نوێ دەگەڕێنەوە

ART

هەڵپەڕکێی کوردی لە پۆڵەندا پێشکەشکرا

ART

کتێبی “وەرزەکانی بەرەنگاری” لە سلێمانی ناسێنرا

ART